
هەولێر
SNN
لەدوای هەڕەشەکانی سوپای پاسداران بۆ هێرشکردنەسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەی “وطن امروز”ی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، موشەکەکان ئامادەن، لە بەرامبەريشدا سکرتێری حزبی ديموکراتی کوردستان دەڵێت “خاکی هەرێم بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکارناهێنين.
دوێنێ دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021، محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لە هۆشدارییەکدا ڕایگەیاند، بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دروستکردنی نائارامی لە ناوچە سنورییەکانی ئێران قبوڵنەکراوە و وەڵامیان دەبێت.
لەدوای ئەو هۆشدارییەکە، ڕۆژنامەی “وطن امروز”ی ئێرانی بە مانشێتی گەورە بڵاویکردووەتەوە، “موشەکەکان ئامادەی هاویشتنن.”
ئەوەشی باس کردووەتەوە، “کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە هێرشێکدا بۆسەر گروپی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سێ ئەندامی ئەو گروپە کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.”
بەگوێرەی “وطن امروز” ئەو گروپەی مۆساد، ماوەی چەند مانگێکە لە هەولێرن و زانیاریی تەواویان لەبەردەستدایە لەسەر شوێن و چالاکییەکانیان.
ئەو ڕۆژنامە ئێرانییە دەشڵێت، “هەرچەندە ئەوکات بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەوەیان ڕەتکردەوە هیچ نوسینگەیەکی گروپی مۆسادی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵام دوای کەمتر لە سێ مانگ لەوە و لە کۆتایی مانگی تەموزی ڕابردوو هەواڵی هێرشێکی موشەکی بۆسەر بنکەیەکی مۆساد لە هەولێر بڵاوبووەوە.”
لە وەڵامی ئەو قسانەشدا خاليد عەزيزی سكرتێری حزبی دێموكراتی كوردستان دەڵێت، كۆماری ئیسلامیی ئێران دەیەوێت بەناوی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵات هێرشبكاتە سەر حزبە كوردییەكان، بەڵام حزبەكەی ڕێز لە سەروەریی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێت و خاكی هەرێم بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەكارناهێنن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
5 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
5 hours لهمهوپێش



