راگەيەندراوێک لە وەزارەتی داراييەوە سەبارەت بە خانەنشينی پلە تايبەتەکان

SNN
پاش ئەوەی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی كرد و بە وردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینانی پلە تایبەت كرد.
بۆ هەموو لایەك ئاشكرای دەكەین كە تاوەكو ئێستا پێداچوونەوەی بە دۆسیەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان كە ژمارەیان 1839 كەسە، زیاتر لە 60% كۆتایی پێهاتووە.
ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان هەموارکراوەتەوە:
يەکەم- بەرێوەبەری گشتی
(369) سێ سەدو شەست و نۆ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
دووەم- راوێژکار
(193) دۆسیەی ڕاوێژکار هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
سێيەم- بریکاری وەزیر
(74) دۆسیەی بریکاری وەزیر هەموارکراوەتەوە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە.
چوارەم- وەزیر
(140) دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
پێنجەم- ئەندام پەرلەمان
(394) دۆسیەی ئەندام پەرلەمان مووچەکانیان بۆ خەرج کراوە بە ڕێژەی (%25) کاتێک راژەیان هێناوە بە گوێرەی راژەکەیان مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت نابێت ڕێژەی مووچەیان لە (%50) زیاتر بێت .
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کەهەموار کراوەتەوە کە دەگاتە 1170 دانە ئەم بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 مووچەکانیان بۆیان خەرج کراوە.
ئاماری پلە تایبەتەکانی خانەنشین کە مووچەیان ڕاگیراوه:
يەکەم- بەرێوەبەری گشتی
(396) دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانیە مووچەکانیان ڕاگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.
دووەم- راوێژکار
(145) دۆسیەی راوێژکار مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەکانیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
سێيەم- بریکاری وەزیر
(86) هەشتا و شەش دۆسیەی بریکاری وەزیر مووچەکانیان راگیراوە چونکە دۆسیەکانیان خزمەتی تێدانیە تاکو ڕاژەکانیان نەهێنەوە مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی ڕاژەیان کە بوو بە 15 ساڵ مووچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.
چوارەم- وەزیر
(42) چل و دوو دۆسیەی وەزیر مووچەکانیان ڕاگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لەرێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کاتێک ڕاژەی پێشمەرگاتیان هێناوە مووچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت.
کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە ڕاگیراوە کە دەگاتە 669 دانە ئەم مانگە مووچەیان بۆ خەرج ناکرێت چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ی ساڵی 2020 ڕاژەیان تێدانیە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.
تێبینی
لە 1839 دۆسیەی پلە تایبەتەکان 1170 كەیس هەموارکراوەتەوە تەنها 669 كەیس ڕاگیراوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
4 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر کۆدەبێتەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
4 hours لهمهوپێش



