
SNN
چین كە یەكێكە لە پێنج ئەندامە سەرەكییەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: “ئامادەیە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕابەرانی حکومەتە نوێیەکەی ئەفغانستاندا بپارێزێت، وتیشی پێکهاتنی ئەو حکومەتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو وڵاتە”.
وانگ وێنبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رايگەياند: “ڕێز لە سەروەری و سەربەخۆیی ئەفغانستان دەگرين، دوای ئەوەی تاڵیبان ئەفغانستانی کۆنتڕۆڵکردەوە، داوای حکومەتێکی کراوە و نوێمان لە ئەفغانستان کردووە”.
وانگ وێنبین وتیشی “هیوادارین بەرپرسانی نوێی ئەفغانستان گوێ لە سەرجەم هاووڵاتیانی ئەفغانی بە هەموو ڕەگەز و لایەنەکانەوە بگرن تاوەکو ئاواتی خەڵکەکەی خۆی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهێننەدی”.
ڕۆژی سێشەممە تاڵیبان پۆستە باڵاکانی حکومەتەکەی بە بەرپرسە باڵاکانی پڕکردەوە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی تاڵیبان وەکو سەرۆکی حکومەت دەستنیشانکرا و وەزیری ناوخۆش لەژێر سزاکانی ئەمەریکادایە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13 hours لهمهوپێش



