لیژنەی دارایی پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری دارایی كردووە بۆ پەرلەمان

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری و هەروەها وەرگرتنی ڕوونكردنەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانكراوە و هەفتەی داهاتوو ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای كۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی دارایی پێمان باش بوو كە بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی وەزیری دارایی لە بارەی هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەتی دارایی (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی بانگهێشتی لیژنەكەمان بكەین و لەگەڵ ئەو بابەتەشدا روونكردنەوە لەسەر چۆنییەتی بەرێوەچوونی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بە گوێرەی پەیڕەو داوای ئامادە بوونی وەزیری دارایمان كردووە، بۆ ئەومەبەستەش وابڕیارە كە هەفتەی داهاتوو وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بێتە لیژنەی دارایی و ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە دارایی و مووچە و گرفتەكانی بەردەم یاسای چاكسازی قسەوباسیان لەبارەوە بكەین.
بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی یاسای چاكسازی لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلەباڵاكان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بە سەدان مووچەی خانەنشینیش ڕاگیراون بەهۆی ئەوەی دۆسییەكانیان كەموكورتی تێدایە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



