
SNN
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیران رايگەياند: “نزیکه‌ی 21 هه‌زار مووچه‌مان ڕاگرتووه نزیکه‌ی 11 هه‌زار که‌س له سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار کراوه که له مووچه‌یه‌ک زیاتر وه‌رده‌گرن به‌ڵام به‌شێکی یاساییه و به‌شێکی نایاساییه، ئه‌مانه ڕاگیراون هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لایه‌نه سلبی و لایه‌نه ڕاستیه‌که‌ی دەردەکەوێت”.
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە دەنگی ئەمريکای راگەياندووە: “بۆ خانەنشينی پلە باڵاکان مه‌رجی ئه‌وه‌ی ده‌بێت پانزه ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت، مه‌رجی 45 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌ستنیشان کراوه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی تێدا نه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موکه‌له‌فن به خزمه‌تی گشتی ئه‌وانه مووچه‌کانیان داده‌به‌زێت بۆ 25%”.
دەشڵێت “مه‌به‌ست له‌یاسای چاکسازی بریتیه له بنه‌مای دادپه‌روه‌ری نه‌ک بنه‌مای سزادان و نانبڕین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌سوود وه‌رگرتن له بودجه‌ی گشتی چونکه ده‌بێت به‌یه‌کسانی و به دادپه‌روه‌ری به‌پێی ئیستحقاق ئه‌م بودجه‌یه خه‌رجبکرێت.”
وتيشی “هه‌موو مووچه‌خۆرێک له هه‌رێمی کوردستان پێداچوونه‌وه به ئیستحقاقی مووچه‌که‌ی ده‌کرێته‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سیسته‌می بایۆمه‌تری هه‌رێمی کوردستان که ئێستا قۆناغی دووه‌می سیسته‌می بایۆمه‌تری ده‌ستپێکردووه هه‌موو داتابه‌یسی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی کۆدێکی یه‌کگرتوو دروستده‌کرێت”.
عەبدولکەريم خەسرۆ دەشڵێت “بەشێک لەو کەسانەی دوو مووچەيان هەبووە بەپێی یاسا دەتوانن مینحەیەک زیاتر وەربگرن بۆنموونە زیندانی سیاسی بۆی هەیە مووچەی وەزیفی خۆی وەربگرێت لەهەمان کاتدا مینحەیەک لە زیندانی سیاسی وەربگرێت کەسوکاری شەهیدان بەهەمان شێوە ئەمانە حاڵەتی یاسایین ، خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان بۆیان هەیە مووچەیەک وەربگرن و مینحەیەک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی وەربگرن لەچوارچێوەی یاسای چاکسازی”.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
9 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
9 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
10 hours لهمهوپێش



