“بە پيسنەکردنی شوێنە گشتييەکان بە هەڵواسينی پۆستەر بانگەشە دەستپێدەکەين”

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە گەڵ نزیك بوونەوەی لە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لیستی هاوپەیمانی نێوان یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات بانگەشەی هەڵبژاردن ناكەینە هۆی بڵاوكردنەوەی ڕق و تۆمەتبەخشینەوە.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و كاندیدی ژمارە ( 20 )ی لیستی هاوپەیمانی لە بازنەی سێی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك پێشتر پلانی بۆ دانرابوو لە ئەمڕۆوە لیستی هاوپەیمانی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەستمانكردووە بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن ئەوەش بەڕەچاوكردنی چەند پێوەرێكی تایبەت بەو بابەتە وەك پارێزگاریكردن لە ژینگە و پیسنەكردنی شوێنەگشتییەكان بەهۆی هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی كاندیەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە حزبەكەمان وافێریكردوین كە بڕوامان بە ئازادی ڕادەربڕین هەیە و هەموو كەس ئازادە دەنگ بە چ كاندیدێك دەدات، بەڵام گرنگە بەلاشمانەوە كە هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن كە كاندیدەكانی ليستی هاوپەیمانی كەسانێكن كە خاوەن ئەزمون و پسپۆڕی جیاوازن لە بوارەجیاوازەكاندا شایەنی ئەوەن كە متمانەیان پێبەخشرێت، سەرەڕای ئەوەی كە ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان شانازی بەو هەوڵە بەردەوامانەی ( قوباد تاڵەبانی) دەكەین كە چەندین جار سەردانی بەغدای كرد بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە نامانەوێت بانگەشەی هەڵبژاردن بكەین هۆكارێك بۆ بڵاوكردنەوەی ڕق و تۆمەتبەخشینەوە بە كەسانی دیكە، هەروەك ناشمانەوێت لایەنەكانی دیكە هەمان كار بكەن، بۆ ئەوەی بەهەموومان بتوانین وێنەیەكی جوانی هەڵبژاردن نیشانی دنيای دەرەوە بدەین و ئەگەر توڕەبوونێكیش هەبێت لای دەنگەدەران بتوانین ئاشتیان بكەینەوە و بێنە سەرسندوقەكانی دەنگدان و بە ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
8 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
8 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
9 hours لهمهوپێش



