سەرکردەکانی شیعە لەم هەڵبژاردنە لە نێوان هاوپەیمانی و رکابەریدا

سەرکردەکانی شیعە لە عێراق
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راپۆرتێكی شەرقولئەوسەت پێشبینی دەكات چوار ڕەوتی سەرەكی شیعە كورسییەكانی ئەم کابینەیە ببەنەوە بەبێ ئەوەی هیچیان زۆرینەیەكی یەكلاكەرەوە بەسەر ئەوانیتردا بەدەستبهێنن.
لە راپۆرتەکەدا هاتوودا “چوار سەری یەكسان” ی شیعە لەهەناوی هەڵبژاردنەوە لەدایك دەبن بەبێ ئەوەی هیچیان زۆرینەی یەكلاكەرەوە بەسەر ئەوانیتردا بەدەستبهێنێت، نەخشەی بەرایی هەڵبژاردن ئەوە دەردەخات، ئەگەر شتی كتوپڕ ڕوونەدات ئەوە چوار لیست كورسییەكانی شیعە دەبەن كە ئەوانیش لیستی موقتەدا سەدر، فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری، دەوڵەتی یاسای مالیكی، هێزەكانی دەوڵەت-ی حەكیم و عەبادی.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو لەپاش هەڵبژاردن بەریەككەوتن لە نێوان ئەم چوار لیستە زۆرتردەبێت و هاوپەیمانی و لیستە گەورە كۆكەرەوەكان ئەتوێنەوە و جەمسەری جیاوازی ناكۆك لەبارەی چۆنییەتی حوكمڕانی لەدایك دەبن.
پێشتر بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، پێشبینی ئەوەی كردبوو بەڕێژەی 80% شیعەكان ناچارببن مستەفا كازمی جارێكیتر بكەنەوە بەسەرۆك وەزیران لەبەر دوو هۆكاری سەرەكی كە یەكەمیان كارنامە و شایستەیی خۆیەتی و دووەمیش نەگەیشتنە رێككەوتنی جەمسەرە شیعەكان كە رەنگە 8_10 كاندیدیان هەبێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیران.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
7 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
8 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
7 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
8 hours لهمهوپێش



