
SNN
ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدا کە ماوەیەکە دەستیپێکردووە، بەرێوەبەرى ناحیەى بەکرەجۆ گۆڕدرا و کەسێکى دیکە لە شوێنى دەستبەکاربوو.
قایمقامیەتى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوەکردەوە: “ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ئابی 2021، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی، عوسمان ئەنوەر وەک بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە ئەرکەکەی دەست بەکار بوو، لە شوێنى لوقمان تەرەمارى بەرێوەبەرى پێشووى ناحیەکە”.
قائیمقامی سلێمانی رايگەياند: “دەستبەکاربونی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی بەکرەجۆ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانیدایە، ئەزمونێکی زۆری ھەیە و دڵنیاین دەتوانێت خزمەتی زیاتری دانیشتوانی ناحیەکە بکات”.
ناحیەی بەکرەجۆ یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانییە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



