
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەو پاڵاوگەیەی كە مانگی رابردوو لە وڵاتی ئیماراتەوە هاوردەی هەرێم كرا و لە گوندێكی سەربەناحییەی عەربەتی نزیك سلێمانی دانرا، لە چوار مانگی داهاتوودا دەكەوێتە کار و لەتوانایدا هەیە رۆژانە نزیكەی یەك ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم بهێنێت بۆ بەنزینخانەكانی سنورەكەی دابینبكات.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNN ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو دوو تاوەری سەرەكی پاڵاوگەیەكی بەنزین لە ئیماراتەوە هێندرایە هەرێمی كوردستان، پاڵاوگەكە لە گوندێكی نزیك ناحیەی عەربەت دانراوە، هاوكات سەرپەرشتیار و ئەندازیارەنی پاڵاوگاكەوە باسیان لەوە كرد كە پاڵاوگەكە لەتوانیدا هەیە ڕۆژانە نزیكەی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لەجۆری موحەسەن بەرهم بهێنێت و بۆ بەنزینخانەكانی سنورەكەی دابینبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەكەوتنەكاری ئەو كارگەیە دەتواندرێت هەلی كاریش بۆ نزیكەی 300 هاووڵاتی دابیبكرێت، هاوكات بەوتەی بەرپرسانی پاڵاوگەكە لەكاتی بەگەڕخستی كارگەكە مەرجەكانی پاراستنی ژینگە جێبەجێدەكەن و هەروەها بەرزی كوالیتی بەرهەمەكانیان بە ڕەچاوكردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان لەكارگەكەدا بوونی دەبێت.
سەرۆكی لیژنەی وەزە و پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پاڵاوگەكە لە 80٪ ی كارەكانی تەواو بووە و بڕیار وایە لە چوارمانگی داهاتوودا و لە سەرەتای ساڵی نوێدا دەست بەكاركردن بكات بەشێوازی ئەزموونی بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم نەفتا بۆ پاڵاوگەكە بۆ دابین بكات و هەوڵبدرێت لەو جۆرە پرۆژانە پەرەیان پێبدرێت لە پێناو جێگیركردن و دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
4 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
4 hours لهمهوپێش



