وەزارەتی تەندروستی هەرێم: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 10 کەس لەسلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

کارمەندێکی تەندروستی
SNN-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 988 پشکنین کراون و 10 کەس لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (84)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (11048) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1185) هاووڵاتی لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (509) لە هەولێر، (159) لە سلێمانی، (516) لە دهۆك، (1) لە ڕاپەرین. وە (9863) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (23) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (988) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (459) هەولێر، (304) سلێمانی، (211) دهۆك، (14) سۆران، دەرەنجام 10 تووشبووی نوێ تۆمار کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (10) پۆزەتیڤ: (6) پیاو تەمانیان (58)، (46)، (44)، (25)، (22)، (21) ساڵ و (2) ئافرەت تەمەنیان (54)، (29) ساڵ و کچێك تەمەن (16) ساڵ و کوڕێك تەمەن (14) ساڵ، یەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕایتەوە و حەوت لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی ڕۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە،
وە نۆ تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (61471) پشکنین بووە)
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (414) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (383) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (26) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
18 ئایاری 2020
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



