بەنزینكەی بەغدا گەیشتە هەرێم و لیترێک بەنزین بۆ 690 دادەبەزێت

بەنزینخانە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ یەكەم بەشە بەنزینی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان و نرخی لیترێك بەنزینیش بە 690 دینار دەفرۆشرێت و بەشی هەر پارێزگایەكیش لەو بڕە بەنزینە دیاریكراوە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقیەوە بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە جۆری موحەسن ڕەوانەی پارێزگای هەولێر كراوە و هەر ئەمڕۆش لەو پارێزگایە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەسەر شۆفێرانی ئەو پارێزگایەدا كە بۆ هەر لیترێك بڕی 690 دینار دیاریكراوە.
هاوکات، لەو یەك ملیۆن لیتر بەنزینە 360 هەزار لیتر بەنزینی بۆ پاریزگای هەولێر و 360 هەزاری بۆ پارێزگای سلێمانی و 216 هەزار لیتری بۆ پارێزگای دهۆك و 144 هەزار لیتریشی بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكراوە، هەرچەندە سەرەتا وابڕیار بوو كە بە نرخی 650 دینار بە هاووڵاتیان بفرۆشرێت، بەم بەهۆی كرێی گواستنەوەی بۆ پارێزگاكانی هەرێم نرخی لیترێك لەو نەنزینە بە 690 دینار دەفرۆشرێت.
SNN ئەوەشی زانیوە كە سبەینێش لە پارێزگای سلێمانی دەستدەكرێت بە دابەشكردنی ئەو بەنزینەی عێراق و ڕۆژانەش ناردنی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە جۆری موحەسەن بەردەوامی دەبێت لەڕووی كوالیتیشەوە لە ئاستێكی بەرزدایە.
More News
-
کوردستان و بەغدا لەسەر دەروازە سنوورییەکان ڕێکدەکەون
1 hour لهمهوپێش -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کوردستان و بەغدا لەسەر دەروازە سنوورییەکان ڕێکدەکەون
1 hour لهمهوپێش -
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات
1 hour لهمهوپێش



