دادگای سلێمانی: دۆسیەی د.میران محەمەد دانەخراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاکی

SNN
دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رەتیدەکاتەوە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیرکردنی سەر د.میران محەمەدی هەڵوەشاندبێتەوە و تۆمەتەکانی رەتکردبێتەوە و جەخت دەکاتەوە، کە دۆسیەکە بە هیچ شێوەیەک دانەخراوە.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن گوایە دادگای تەمیز فەرمانی دەستگیردنی د میران محەممەدی هەڵوەشاندوەتەوە و تۆمەتەكانی رەتكردووەتەوە، لە روونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگەیاندوە: تۆمەتەكان رەت نەكراونەتە و دۆسییەكە بە ھیچ شێوەیەك دانەخراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاكی بۆ تەواو كردنی رێكارە یاساییەكان.
جەختیشی کردوەتەوە: “دادگا لەبڕیارەكانیدا سەربەخۆیی تەواوی هەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سكاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی كار دەكات و لەسەر داوای هیچ كەسێك و لەخۆڕا دۆسیە ناكاتەوە و دۆسیە داناخات”.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: “یاسا لەسەرووی هەموو لایەكە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەكات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەكانی داوا”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



