
بەدەل بەرواری و ئومیدی حاجی بەرۆشکی
SNN
بڕيار بوو ئەمڕۆ دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام جارێکی دیکە دادگاییەکە دواخرا بۆ مانگی تشرینی یەکەم.
ئەمڕۆ بڕیاریبوو دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دادگاییکردنەکەیان دواخرا بۆ 12ی تشرینی یەکەم و ئەوەش نیگەرانی لای پارێزەرانیان و کەسوکاریان دروستکردووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە لە 29ی ئابی رابردوو بڕیاربوو دادگایی بکرێن بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان پێشتر رایگەیاندبوو:” ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نیە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات”.
نزیکەی ساڵێکە ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن دادگای دھۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.
More News
-
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
18 mins لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
22 mins لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
22 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
18 mins لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
22 mins لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
22 hours لهمهوپێش



