تاڵیبان دەستی بەسەر زياتر لە 12 ملیۆن دۆلاری بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا گرت

SNN
بانکی ناوەندی ئەفغانستان کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیباندایە رايگەياند: “دەستی گرتووە بەسەر نزیکەی 12.4 ملیۆن دۆلار و ئاڵتونی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستاندا، لەو بەرپرسانەش ئەمروڵا ساڵحی جێگری سەرۆکی پێشوی ئەفغانستان تێدایە”.
بانکی ناوەندی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاويکردەوە: “پارە و ئاڵتونەکان لە ماڵەکانی بەرپرسەکان هەڵگیراون، هەرچەندە هێشتا نەزانراوە بۆچی ئەو پارە و ئاڵتونانە لە ماڵەکانیاندابووە”.
شوێنی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان نەزانراوە، ئەمروڵا ساڵح بەڵێنیداوە بەرهەڵستی تاڵیبان بکات، هەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی خێزانەکەی وتی تاڵیبان ڕوحوڵا عەزیزی برای ئەمروڵایان کوشتووە.
لە بەیاننامەیەکی جیادا، بانکی ناوەندی ئەفغانستان داوای لە هاوڵاتیانی ئەفغانی کرد دراوی وڵاتەکە بەکاربهێنن، ئەمەش لەکاتێکدایە نیگەرانیەکان لەسەر ئەوەی بانک و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە پارەی کەمیان بەدەستەوە ماوە، بەتایبەتی دۆلار، کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێندرێت، زیادییان کردووە.
دوو کارمەندی بانکەکان بە ئاژانسی رۆيتەرزيان راگەياندووە: “بانکی ناوەندی فەرمانێکی دەرکردووە بۆ بانکەکانی دیکەی وڵاتەکە و تیایدا داوای لێکردوون حسابی ئەو کەسانە سڕ بکەن کە پەیوەندییان بە حکومەتەکەی پێشووەوە هەبووە”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش



