
تەرم
SNN
لە ھۆتێل سۆما لە شاری ھەولێر تەرمێک دۆزرایەوە و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێریش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:30ی پێش نیوەڕۆ، ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە ھۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە.
ئاشکراشیکردووە، دەرکەوتووە کەسێک بەناوی ئەحمد ابراھیم محەمەد، تەمەن 52 ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی موسڵە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کاری دەکرد و بە تەنھا لە ھۆتێلی ناوبراو دەژیا و گیانی لەدەستدەداوە.
پۆلیسی ھەولێر رونیکردووەتەوە، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



