“دادوەرانی کەیسی چالاکوانانی بادینان ناتوانن بڕیار لەبارەی ئەو بەڵگانە بدەن کە ئاڕاستەیانکراوە”

وێنەی ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت ناڕەزایەتی و كاردانەوەكانی تایبەت بە دواخستنی دۆسیەی دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان زیاد دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا رۆژنامەیەكی بەریتانی ئاماژەی بە بوونی سزای جەستەی و دەرونی كردووە لەلایەن پارتییەوە بەرامبەر بەو دەستگیركراوانەی بادینان، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانیش دەڵێت دۆسیەكە لەڕێرەوی یاسایی خۆی دەرچووە و بە سیاسی كراوە.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە پرۆسەی دادگایكردنی دەستگیركراوانی بادینان بەڕێوەدەچێت جگە لەوەی سزادانێكی سیاسی و بەڕێكردنی كات هیچی دیكە نییە، چونكە ناگونجێت كەیسێك ماوەی زیاد لە ساڵێك و چەند مانگێك دادگا دوو جار لە بارەیەوە دانیشتن بكات و بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكیش بوونی هەبیت بۆ ئەوەی درێژە بە زیندانیكردنی ئەو دەستگیركراوانە بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دادگا و دادوەرانی دۆسیەكە ناتوانن بڕیار لەبارەی ئەو تۆمەتانەوە بدەن كە ئاراستەی دەستگیركراوانی بادینان كراوە، چونكە دەزانن ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەو دەستگیركراوانە بەڵگەی زۆر لاوازن و كەسیش نییە بەڵگەكان بخاتەڕوو.
وتەكانی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوان و چالاكوانانی بادینان لەكاتێكدایە كە ڕۆژنامەیەی ( مۆڕنینگ ستار)ی بەریتانی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە 72 ڕۆژنامەنوسو چالاكی دەستگیركراو لەزیندانەكانی هەولێر، لەلایەن بەرپرسە ئەمنییەكانی سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستانەوە ڕوبەڕوی ئەشكەنجەدانی جەستەییو دەرونیی بونەتەوە.
ڕونیشیكردۆتەوە، زیندانیكراوەكان دۆخیان زۆر خراپە هەروەك داواشی لەنەتەوەیەكگرتوەكانو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقو پەڕلەمانی هەرێمو ڕێكخراوەكانی بواری مافەكانی مرۆڤ و باڵیۆزو كونسوڵخانەكان لەهەولێرو بەغدا كردوە سەردانی زیندانییەكان بكەنو گوشار لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم دروستبكەن تاوەكو مافە یاساییەكانیان بۆ دەستەبەر بكەن.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



