
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم
SNN
وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، “پارەی قەرزی هاوبەشانی کارەبامان کردووە بە قیست و بە 12 قیست پارەکە وەردەگرینەوە.”
کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: قەرزی هاوبەشانی کارەبا بە 12 قیست وەردەگرينەوە، دەشڵێت “دۆخی ئابووری هاووڵاتییان لەبەرچاودەگرين و لە رێگای میکانیزمی قیستەوە تەواوی پارەی قەرزی هاوبەشانی کارەبا وەردەگرينەوە”.
باسی لەوەشکردووە: “هەندێک هاووڵاتی قەرزی کارەبايان داوەتەوە، لە ئێستاشدا هەر هەيە، ئەو قەرزەی کە دروستبووە بەهۆی بارودۆخێکی ئابوورييەوەيە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی 13ی ئەم مانگەش وەزارەتی کارەبای هەرێم کۆبووە و تیایدا، چەند رێنمایی و بڕیارێکی نوێی دەرکرد و لەوانەش، “کۆکردنەوەی داهات و چاپکردنی پسوڵەی کارەبا لە کاتی خۆیدا.”
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



