پەرلەمانى عێراق وادەى دەستپێکردنەوەى دانیشتنەکانی راگەياند

پەرلەمانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ هەینى، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: رۆژى دووشەممە 2021/9/20 کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق، له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكاری ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان ده‌درێت، پاشانیش له‌خاڵی دووه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیاری پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشتهكه، له‌خاڵی سێیه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پابه‌ندبونی كۆماری عێراق به پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005ی په‌یوه‌ست به پرۆتۆكۆلی مانگی ده‌ستكرد ده‌درێت، له‌خاڵی چواره‌میشدا هاتووه، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌پێشنیاری هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی بیانی ده‌درێت.
پەرلەمانی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌خاڵی پێنجه‌می خشته‌ی كاره‌كه‌دا، ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامسازانی عێراقی ده‌درێت كه له 27 مادده پێكهاتووه.
دەستپێکردنەوەی دانيشتنەکانی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدايە بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئەم خولە خۆيان کانديدکردووەتەوە بۆ خولی داهاتوو سەرقاڵی بانگەشەکردننن بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڕيارە 10ی تشرينی يەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



