
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان لە راگەيەندراوێکدا روونکردنەوەيەکی دەربارەی ڕوداوە نەخوازراوەکانی 48 کاتژمیری رابردووی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و رايگەياند: ” کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری شاری سلێمانی خۆشەویست لەوە دڵنیا دەکەینەوە بە پاڵپشتی دۆکۆمێنت و زانیاری تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستکەوتووە”.
دەقی راگەيەندراوەکە:
دەربارەی ڕوداوە نەخوازراوەکانی 48 کاتژمیری رابردووی شاری سلێمانی.
وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری شاری سلێمانی خۆشەویست لەوە دڵنیا دەکەینەوە بە پاڵپشتی دۆکۆمێنت و زانیاری تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستکەوتووە، پاش یەکلاکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەیان بەبەڵگەوە بۆرای گشتیی کوردستان بڵاویان دەکەینەوە.
هەروەها جەخت دەکەیەنەوە لەوەی شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە هیچپیلان گێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدانابات.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
19 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
19 hours لهمهوپێش



