
بوتەفلیقە و پاسەوانەکانی
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 18ی ئەیلول، تەلەڤزیۆنی فەرمی جەزائیر بڵاویکردەوە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەبێ ئەوەی باس لە هۆکاری مردنەکەی و کات و رێوڕەسمی ناشتنی بکرێت.
بوتەفلیقە 20 ساڵ سەرۆک بووە و لە 2019، لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران دەستی لەکارکێشایەوە، ساڵی 2013 تووشی جەڵتەی مێشک بووە، بەڵام نەیدەویست دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، لە پەنجاکان و شەستەکاندا دژی داگیرکاری فەرەنسی جەنگاوە.
بوتەفلیقە چوار خول، سەرۆک کۆماری جەزائیر بووەو لە تەمەنی 82 ساڵیدایە و لە ساڵی 2019، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، رایگەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ خولی پێنجەمی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوەو خۆپیشاندان لەو وڵاتە دەستیپێکرد. لەدوای کاردانەوەکان بوتەفلیقە لە 11ی ئازاری هەمان ساڵ رایگەیاند، هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی 18ی نیسان دوادەخرێت و کاندید بوونی خۆیشی هەڵوەشاندەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
13 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



