
هەڵبژاردن
SNN
سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند: ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە 10/10 تەواوکراون.
جەلیل عەدنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: “کۆمیسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان تەواوکردووە لەوانە؛ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و ناوی کاندیدان و ئەنجامدانی سێ تاقیکرنەوە بۆ ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق.”
جەلیل عەدنان ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنەی باڵای ئەمنی ھەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییەکانی بە ئامانجی پاراستنی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان لە رۆژی دەنگداندا تەواوکردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق باسی لەوەشکرد: کە لەبەر چەند ھۆکارێک، ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو جیاوازترە و دەشڵێت: “کۆمیسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکان”.
وتيشی “دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان لە میانی 90 خولەکدا، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانەوە دەگاتە نوسینگەی نیشتمانیی و لە میانی 24 کاتژمێردا رادەگەیەندرێت”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



