چرۆ حەمەشەریف: ئێمە لە كێشە و گرفتی هاووڵاتیان تێدەگەین نەك كاندیدێك لەدەرەوە هاوردە كرابێت

چرۆ حەمەشەریف
SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات زۆر گرنگە هاووڵاتیان بزانن دەنگ بە كێ دەدەن و دەیكەنە نوێنەری خۆیان، چونكە ناكرێت ئێستە بە كۆمەڵێك بەڵێن بڕوا بكەن و پاش هەڵبژاردن ئەو كەسە نەیەتەوە بە سنوورەكەدا و تەنها مەبەستی كۆكردنەوەی دەنگ بێت، بۆیە ئەوە ئێمەین لە كێشەو گرفتی هاووڵاتیان تێدەگەین نەك كاندیدێك لەدەرەوە هاوردە كرابێت.
چرۆ حەمە شەریف، كاندیدی ژمارە 20 لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: زۆر گرنگە كە دەنگدەرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان و پێنجوێن و سەیدسادق ئاگاداری ئەو ڕاستییە ببن كە دەبێت هەموویان پێكەوە دەنگ بە كاندیدێك بدەن كە خەڵكی ناوچەكەی خۆیان بێت و ژیانی لەگەڵ ئەواندا بەسەر بردێت و لە كێشەو گرفتەكانی ڕۆژانەیان تێبگات و ئاگاداربێت بۆ ئەوەی كە چووە پەرلەمان بتوانێت كار لەسەر چارەسەر كردنی ئەو كێشەو گرفتانە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: لیستی هاوپەیمانی كە منیان كاندید كردووە لەسەر ئەو بنەمایە بووە كە من خەڵكی سنوورەكەم و هەرلەم سنورەش نیشتەجێم و ژیانیشم لەگەڵ خەڵك و هاووڵاتیانی ئەم سنوورە بووە، بەڵام دەبینین حزبكانی دیكە وەك بڵێی ئەم سنوورە كەسی شارەزا و لێهاتووی تیادا نەبێت كەسانێكیان كاندید كردووە كە نە خەڵكی سنورەكەیە و نە دانیشتووی سنوری بازنەی سێی هەڵبژاردنە ئەوە سەرەڕای ئەوەی هیچ لە كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانی ئەم سنورە ئاگادار نییە.
ئەو كاندیدەی لستی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كاندیدانەی كە خەڵكی ئەم سنورە نین و حزبەكانی خۆیان كاندیدیان كردوون دەبێت هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن كە كاری ئەو كاندیدانە تەنها لەم بانگەشەی هەڵبژاردنە دەبێت و دوای هەڵبژاردن ئاگاداری كێشەو گرفتەكانی سنورەكە نابێت چونكە بۆ خۆی دانیشتووی شارێكی دیكە و خەڵكی سنورێكی دیكەی كوردستانە و تەنها مەبەستی ئەو حزبە بۆ كۆكردنەوەی دەنگە ئەو جۆرە كەسانە كاندید دەكەن نەك خزمەتكردن بەو سنورە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


