قوباد تاڵەبانی بۆ دھۆكییەكان: ئێمە زۆر باش ئاگاداری کێشە و موعاناتی ئەم دەڤەرە خۆڕاگرەین

SNN
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ئەمڕۆ لە دهۆک رایگەیاند: “ئێمە زۆر باش ئاگاداری کێشە و موعاناتی ئەم دەڤەرە خۆڕاگرەین، دەزانین کێشەی ئازادیتان هەیە، دەزانین لەم سنوورەدا کێشە بۆ هەر کەسێک دروست دەکرێت کە چالاک بێت و سەر بە لایەنێکی دیاریکراو نەبێت، وەکچۆن کێشە بۆ چالاکوانان و کادیرانی حیزبەکانی تر دروست کرا و زۆرێکیان بەچەندین ساڵ حوکمدران و بەردەوامیشن لە دەستوەردان سیاسی و کادرەکانمان عەزیەت دەدرێن و تومەتی سەیر و سەمەرە دەخرێنە پاڵیان”.
قوباد تاڵەبانی وتیشی:”خەباتی گەلی کورد لە پێناو ئازادی بوو، بەڵام لە بادینان ئازادییەکان بەرتەسک دەکرێنەوە و رۆژانە دەبینین ئازادییەکان بە بەرچاوی هەموومان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەتک دەکرێن”.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



