بافڵ تاڵەبانی: مەترسی تیرۆر و بیری توندڕەوی کۆتایی نەهاتووە

بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بیستەمین ساڵیادی كارەساتی خێڵی حەمەدا،دژایەتی خۆی بۆ بیری توندڕەوی نیشاندەدات و دەشڵێت؛ لەكاتێكدا كە هێشتا مەترسییەكانی تیرۆر كۆتایی نەهاتووە و بیری توندڕەوی ڕیشەكێش نەكراوە، پێویستە هەموومان بەستراتیژێكی نوێوە رووبەڕووی مەترسییەكان ببینەوە و یەكدەست و یەكدەنگ بین لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزەرانتر.
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە: ئەمڕۆ یادی پۆلێك شەهیدی قارەمان و تێكۆشەر دەكەینەوە كە دوور لە هەموو بەهایەكی پیرۆزی ئیسلام و مرۆڤانە بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە لەلایەن تیرۆریستانی جند الاسلام و انصار الاسلامەوە بەدیل گیران، شەهیدكران و تەرمەكانیان شێوێندرا.
ئەمڕۆ لەیادی ئەو كارەساتەی بەرامبەر گەلەكەمان و یەكێتی ئەنجامدرا، دووپاتی دەكەینەوە كە یەكێتی وەك هێزێكی بەرپرسیار لە ئاست وڵات و میللەتە سەربەرزەكەمان بەردەوام دەبێت لەپاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر. لەم پێناوەشدا قوربانیی زۆرمان داوە و مێژوو شاهیدی ئەو راستییەمان بۆ دەدات كە هەمیشە یەكێتی بە خوێنی رۆڵەكانی كوردستانی پاراستووە. رووبەڕووبوونەوەی داعش لە خانەقینەوە تا مەخموور و لەوێوە بۆ رۆژئاوا و كۆبانێ نموونەی ئەم راستییەن.
لەكاتێكدا كە هێشتا مەترسییەكانی تیرۆر كۆتایی نەهاتووە و بیری توندڕەوی ڕیشەكێش نەكراوە، پێویستە هەموومان بەستراتیژێكی نوێوە رووبەڕووی مەترسییەكان ببینەوە و یەكدەست و یەكدەنگ بین لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزەرانتر.
بە پێویستی دەزانم لەم یادەدا سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ھێزەکانی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئاژانسی پاراستن و زانیاری ھەرێم و دژەتیرۆر بکەم کە لەماوەی رابردوودا بەپشتیوانی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان چەندین پیلانی تیرۆریستییان شکستپێھێناوە و رۆڵی گرنگیان بینیووە لە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم.
جارێکیتر سەری ڕێز بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کارەساتی خێڵی حەمە و هەموو شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنم و بەڵێن دەدەین وەفاداربین بەرامبەر خوێنی شەهیدان و کەسوکارە سەربەرزەكەیان.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



