کاندیدێکی پارتی: ئەندامانی نەوەی نوێ کۆمەڵێک گەنجی بێ ئەزموونن کە غەریزەی خۆدەرخستنیان هەیە

یادگار مەحمود
SNN-عەلی حەمەسەعید
کاندیدێکی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رەخنە لە کاندید و پەرلەمانتارانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگرێت و دەڵێت “ئەوان ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان نییە لە سیاسەت و لە خەباتی رزگاریخوازی کوردیدا پشکیان نەبووە”.
یادگار مەحمود لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: ئەو پەیامەی کە جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەیدەنە خەڵک گوایە ئەوان نەبن دۆخی هەرێمی کوردستان تێکدەچێت، ئەمە وەهمێکە کە ئەو جوڵانەوەیەی تێدایە، ئەندامانی جوڵانەوەکە نوخبەیەکن کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان نییە لە سیاسەتدا و پشکیان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردیدا نەبووە، تەنیا کۆمەڵێک گەنجن کە غەریزەی خۆدەرخستنیان هەیە”.
سەبارەت بە رەخنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە بنەماڵیبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان، یادگار مەحمود وتی: “بنەماڵەیی حزب عەیبە نییە، ئەوە عەیبە کە لە سیاسەتدا بیت هەگبەت بەتاڵبێت”.
هاوکات دەربارەی دیاریکردنی بەشێک لە کەسوکاری پەرلەمانتارانی کوردستان، وەک کاندیدی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یادگار وتی: “ئەمە گاڵتەکردنە بە دۆزی کورد و چارەنووسی ئەم میلەتە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بەداخەوە گەنج هەیە بە کۆمەڵێک قسەی باق و بریقی کەسێکی پۆپۆلیست فریودەخوات و زانیاری لەسەر خەباتی کورد و مێژووەکەی نییە”.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا ئەو کاندیدەی پارتی باسی لە مام جەلال سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی کرد و وتی: “خەباتی مام جەلال لەبیرناکەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


