
ترەمپ
SNN
کۆمیتەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە بەرپرسیارە لە لێکۆڵینەوەی رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس لە شەشی کانوونی دووەمدا، ئاشکرای کرد، کە چوار بەرپرسی سەردەمی دەسەڵاتەکەی ترەمپ-ی بانگهێشت کردوە بۆ ئەوەی وتەیان لێ وەربگیرێت.
لەوبارەیەشەوە کۆمیتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە مارک مێدۆوس، بەرپرسی پێشووی نووسینگەی تایبەتی کۆشکی سپی، دانییەل سکاڤینۆ، یاریدەدەری پێشووی بەرپرسی نووسینگەی کۆشکی سپی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، کاشیاپ پاتێل بەرپرسی پێشووی وەزارەتی بەرگری و ستێفان باننۆن، راوێژکاری پێشووی ترەمپ، داوایان لێکراوە لە رۆژانی 14 و 15ی تشرینی یەکەمدا دەربارەی رووداوەکانی ناو بینای کۆنگرێس و هەوڵی کودەتا، ئیفادە بدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش باس کراوە کە دەنگۆی ئەوە هەیە ئەو چوار کەسە لە شەشی کانوونی دووەم و رۆژانی پێشتردا لەبارەی هێرش کردنە سەر بینای کۆنگرێس و گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندیدابووبێتن.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ژمارەیەک لایەنگری ترەمپ لە شەشی کانونی دووەمی ئەمساڵدا هەڵیانکوتایە سەر بینای کۆنگرێس و لەو رووداوەدا چەند کەسێک کوژراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


