نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە دەستدرێژی بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد لە عەفرین و سەرێکانی دەکات

SNN
لیژنەیەکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، گروپەکانی سەر بەتورکیا لە عەفرین و سەرێکانی چەندین تاوانی رفاندن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیان بۆ سەر هاوڵاتیانی کورد ئەنجامداوە.
لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا لە 24ەمین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندوە: گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەکانی عەفرین و سەرێکانی لە رۆژئاوای کوردستان لە رفاندن، ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد بەردەوامن.
لەو بارەوە کارێن ئەبو زەید، سەرۆکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی سووریا باسی لەوەکردوە، “سوپای سووریای ئازاد لەم ناوچەیە بەشێوەیەکی نایاسایی بەردەوام بووە لە بێبەشکردنی خەڵکی مەدەنی کورد لە ئازادییەکەیان. ژمارەیەک دۆسیەی بەڵگەمەندی ئەشکەنجەدانی خەڵک تۆمارکراون لە نێویشیاندا بەکارهێنانی تووندوتیژیی سێکسی لە کاتی دەستگیرکردنیاندا.”
هەفتەی رابردووش، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تورکیا کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لە زیادبوونی تاوانەکانی کوشتن، رفاندن و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامان لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆی واتە لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بکات.
عەفرین لە سەرەتای 2018 و سەرێکانی و گرێ سپیش لە تشرینی یەکەمی 2019 لە لایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داگیرکران.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



