
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بە بێ لێبڕین دەستپێكردوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت و سبەی یەكشەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ شەممە دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە مووچەی لە%100 دابەشكردنی مووچەش بەردەوامی هەیە و سبەی یەكشەممەش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و پێدەچێت لەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە بخرێتە سەر ئەژماری بانكی هەرێم بە گەیشتنی ئەو پارەیەش پرۆسەی دابەكردنی مووچە خێرا تر دەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا داهاتی فرۆشتنی نەوت زیادیكردووە بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی لە چەند مەرزێكی هەرێم تاڕادەیەك داهاتی ناوخۆیی كەمیكردووە بەڵام ڕێژەكە هێندە زۆر نییە كە كاریگەری خراپی هەبێت بۆ دابەشكردنی مووچە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



