وادەی تاقيکردنەوەی خولی دووەمی ئەو خوێندکارانە راگەيەندرا کە تووشی کۆرۆنا بوون

SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کورستان لە نوسراوێكدا وادەى ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی تەواوکاری خولی دووەمی بۆ ئەو خوێندکارانە راگەیاند کە بەهۆی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە بەشداری تاقیکردنەوە بکەن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: تاقیکردنەوەی تەواوکاری خولی دوومی پۆلی 12لە 30ى ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت و پێویستە پەروەردەکان تا رێکەوتی 27ی مانگ زانیاری تەواو لەبارەی ئەو خوێندکارانەوە بنێرن بۆ وەزارەت.
بەگوێرەى نوسراوەکە: پێویستە خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەى خولی دووەمی نەکردبێت و راپۆرتی پزیشکی پەسەندکراوی سەنتەرەکانی کۆرۆنای هەبێت و بیسەلمێنێت لەماوەی تاقیکردنەوەکاندا تووشی کۆرۆنا بووە.
ئەوەش خراوەتە روو: شارەکان کە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی لێیە، هۆڵی تاقیکردنەوەیان بۆ تەرخاندەکرێت و تاقیکردنەوە لەو بابەتانە بکات کە تاقیکردنەوەی لێ ئەنجام نەداوە و کاتژمێر 8:30ی بەیانی تاقیکردنەوە دەستپێدەکات.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



