
بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای سەردانەکەی بۆ کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کەرکوک بۆ ئێمە قودسی کوردستانە، قەڵای سەوزی پێکەوەژیان و برایەتی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە رەسەنەکانی شارەکەیە.
وتیشی: کەرکوک ئەمانەتی مام، خوێنی شەھیدان و کوڕانی شۆڕشی نوێیە کە خوێنیان بۆ بەخشی و بۆ ساتێکیش کەرکوکییەکانیان جێنەھێشت، بۆیە کەرکوکییەکان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین.
هاوکات باسی لەوەکرد یەکێتیش وەک حیزبێکی دەربەست و پەیوەست بەرێبازی مام و خوێنی شەھیدان ھەر لەگەڵ کەرکوکییەکان دەمێنێتەوە ئێستا و ئایندەش بەهەمان ڕوحیەتی کارکردنەوە درێژەپێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزە دەبین و دەستبەرداری نابین.
بافڵ تاڵەبانی ئەوەی خستەڕوو: ئێمە باوەڕمان بە ئاشتی، برایەتی و پێکەوەژیانە بەڵام ئەو غەدرانەی کە لە کەرکوکییەکان ئەکرێت و بەردەوامی هەیە خەریکە ئەگاتە ئاستێک کە قابیلی قبوڵ نابێت.
راشیگەیاند: دەستی برایەتی بۆ ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان درێژدەکەین و باوەڕمان بە شەراکەت و پێکەوە ژیانە بەڵام لەمافی نەتەوەیی خۆشمان خۆشنابین، دڵنیاتان دەکەینەوە کە رێچکەی مام بەرنادەین، کەرکوک و کەرکوکییەکان شادەماری خوێنی نوێبوونەوەی یەکێتین و پێکەوە بەرەو ئاسۆیەکی روونتر ھەنگاودەنێین.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



