بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) کرد

SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازی کرد لە وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) کە پێکھاتبوون لە مەرال داناش بەشتاش سەرۆکی کۆما هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، مەحمود تۆخرۆل ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لە تورکیا، حیکمەت هاتیپ نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان.
لە دیدارێکدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەمین بابە شێخ و دکتۆر سۆران جەمال تاھیر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون تەئکید لە پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان لەنێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی زمانی ھاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەو گرفتەکان و بوونی بەردەوامی راوێژ بەفاکتەرێکی بەھێز لەقەڵەم درا و رۆڵی سەرۆک مام جەلال بەگرنگییەوە ئاماژەی پێکرا لە بنیادنانی پەیوەندییەکی باش لەنێوان ھەموواندا.
بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانە و ئاشتیانەی کێشەکان و رایگەیاند پشتیوانی لەو ھەوڵانەدەکەین کە ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە دەچەسپێنێت و گیانی پێکەوەژیان دەبوژێنێتەوە.
ھاوسەرۆک لەبارەی ھاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی و گۆڕان رایگەیاند ئەم ھەنگاوە ھەوڵێکی نیشتمانییە بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد و دەمانەوێت پێکەوە داکۆکی لەمافەکانی گەلی کورد بکەین لە بەغدا و زامنی مافە دەستوورییەکانمان بکەین .
لەبەرامبەردا وەفدی ھەدەپە پێشوازیان لە ھاوپەیمانی کوردستان کرد و بەھەنگاوێکی گرنگیان بۆ داکۆکی لەمافی کورد لە بەغدا وەسفکرد .

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



