
SNN
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبوویەوە کە کۆمەڵێک کەس و منداڵ لەگەڵ بوکێکدا لەپاڵ ستونێکی کارەبادا وەستاون و لەپڕ ئۆتۆمبێلێک دێت و کۆنترۆڵی خۆی لە دەست دەدات و بەشێکیان دەشێلێت.
دەزگا ئەمنییەکانی میسر زانیاری لەسەر ئەم رووداوە بڵاودەکەنەوە و باس لەوە دەکەن، ئەم رووداوە هەینی رابردوو لە پارێزگای فاقۆس-ی رۆژهەڵاتی میسر رووداوە، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خێراییەوە کۆنترۆڵی لەدەست دەدات و کۆمەڵێک کەس دەشێلێت کە خۆیان بۆ ئاهەنگ ئامادە دەکەن و لە هەمان کاتدا بووکەکەش ئامادە بووە، هەر لە رووداوەکەشدا منداڵێک گیانی لەدەستدەدات، کە تەمەنی چوار ساڵە و ئەوانەی دیکەش هەریەکەیان شکان لە بەشێکی جەستەیان هەیە.
دوای رووداوەکە شۆفێرەکە و سەرنشینێک کە لەگەڵیدابوون دەستگیرکراون و لەکاتی ئێستادا چاوەڕوانی دادگایی کردنن.

وێنەی منداڵە میسرییەکە کە گیانی لەدەستداوە
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



