چین بۆ ئه‌مریكا: گله‌یی مه‌خه‌نه سه‌ر كه‌س كه ناتوانن رووبه‌ڕووى كۆرۆنا ببنه‌وه

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و شى چین پینگ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Brendan Smialowski - AFP/Getty Images
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین وه‌ڵامى سه‌رۆكى ئه‌مریكاى دایه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى ده‌كات به بڕینى پاره‌كانى به تۆمه‌تى “هاوكاریكردنى چین له شاردنه‌وه‌ى زانیارى ده‌رباره‌ى كۆرۆنا”، و ده‌ڵێت: “له به‌رپرسیاریه‌تى رامهكهن و گله‌ى ئه‌وه‌ى ناتوانین به باشى رووبه‌ڕووى كۆرۆنا ببنه‌وه مه‌خه‌نه سه‌ر كه‌سى تر”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وێنه‌ى نامه‌یه‌كى تایبه‌تى بڵاوكرده‌وه كه ناردوویه‌تى بۆ تێدرۆس ئەدهانۆم، سه‌رۆكى رێکخراوی تەندروستیی جیھانی تێیدا هاتووه، “ئەگەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی چاکسازیی ریشه‌ى لەماوەی 30 رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامنه‌دات، راگرتنی پارەدارکردنی ئه‌و رێكخراوه كه كاتیه دەکەمە هەمیشەیی و چاو بە ئەندامیێتییمان لەو رێکخراوە دەخشێنمەوە”.
له به‌شێكى تر‌ى نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “هەنگاوە هەڵە دووبارەکانی تۆ و رێکخراوەکەتان له‌به‌رامبه‌ر پەتاکە زۆر لەسەر جیهان کەوت، تاکە رێگە کە پێویستە پەیڕەوی بكه‌ن ئەوەیە، بیسەلمێنن سەربەخۆن و کاریگەریی چین-تان بەسەرەوە نییە”.
له‌دواى ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه ئامێزهى دۆناڵد تره‌مپ، ژیاۆ لیژیان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین وه‌ڵامى دایه‌وه و رایگه‌یاند: “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت په‌نجه‌ى تۆمه‌تى راسته‌وخۆ بۆ چین بكێشێت، ههڵسهنگاندنهكانیشیان هه‌ڵه‌ن، ده‌یانه‌وێت به به‌كارهێنانى چین خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بدزنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست ناكات گله‌ى بخه‌نه سه‌ر ئێمه”.
ماوه‌ى زیاتر له مانگێك پێش ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیاریدا هاوكارییه داراییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ببڕێت هه‌فته‌ى پێشوو ئه‌و سه‌رۆكه بڕیاریدا ده‌ست به پاره‌داركردنى ئه‌و رێكخراوه بكاته‌وه، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه چین ده‌یدات، كه ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه ساڵانه ئه‌مریكا ده‌یدات به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



