گه‌شتوگوزاری سلێمانی سه‌دان هه‌لی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووان رادەگەیەنێت

SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌رچوانی ئه‌كادیمی گه‌شتوگوزار ده‌توانن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕبكه‌نه‌وه تا له پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان دابمه‌زرێن.
لە راگەیەنراوکەدا هاتووە، گه‌شتوگوزاری سلێمانی ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی سه‌دان هه‌لی كاری بۆ ته‌واوی ده‌رچوانی گه‌شتوگوزار (زانكۆ، په‌یمانگا ، ئاماده‌یی) خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌پێی پێوه‌ری ڕیزبه‌ندی بڕوانامه و نمره و ساڵانی ده‌رچون، بۆ له‌مه‌ودوا له پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی داده‌مه‌زرێن.
باسی له‌وه‌شكردوه، “ده‌رچوانی بواره‌كه دوای تۆماركردنی ناو و زانیارییه‌كانیان، له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزاری سلێمانیه‌وه خولی راهێنانیان بۆ ده‌كرێته‌وه و به‌پێی پسپۆڕیان ده‌خرێنه سه‌ر كار له ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی خاوه‌ندارێتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت كه ژماره‌یان نزیكه‌ی هەزار و 500 پڕۆژه‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، “كه‌سی پاڵێوراو بۆ كاركردن پێویسته باجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ دروستبكرێت و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ڕه‌زامه‌ند بێت، ئه‌وكات خاوهنكاران دایانده‌مه‌زرێنن له پڕۆژه‌كانیان به‌پێی پسپۆڕی و لێهاتوییان له زمان و پسۆڕی و ئه‌زمونی كاركردنیان”.
گه‌شتوگوزاری سلێمانی راشیگه‌یاندوه، “دامه‌زراندی ده‌رچوان، دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار هه‌رێم هات كه بۆ له‌مه‌ولا مۆڵه‌ت بۆ هیچ خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌ك نوێ ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی له 30%ی ستافی كاركردنیان ده‌رچوانی ئه‌كادیمی بواری گه‌شتوگوزار نه‌بن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


