عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ سنوورەکانی بە رووی جيهاندا دادەخات

دەروازەی سنووری نێوان عێراق و ئوردن، وێنە:AFP
SNN
عێراق بۆ ماوهی سێ رۆژ سنوورهكانی بهرووی جیهاندا دادهخات و هەموو دەروازە وشکانی و ئاوی و ئاسامانییەکان دەگرێتەوە.
لیژنهی باڵای ئهمنی، تایبهت به ههڵبژاردنی پێشوهخته له عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لە 9ی تشرینی یەکەمەوە بۆ ماوهی سێ رۆژ، تهواوی دهروازهكانی وشكانی، ئاوی و ئاسمانی به رووی جیهاندا دابخات، هەروەها هاتووچۆی فڕۆكهی بێفڕۆكهوان و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش قەدەغە دەکرێت”.
ليژنەی ئەمنی راشيگەياندووە: “ئەو بڕیارە بۆ باشتر بهڕێوهچوون و پاراستنی ئاسایشی ههڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە”.
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 8ی تشرينی يەکەم و دەنگدانی گشتی لە 10ی تشرينی يەکەم بەڕێوەدەچێت.
بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان 24 ملیۆن و 299 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە. لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هەشت هەزار و 273 بنکە هەن دابەشکراون بەسەر 55 وێستگە، لەم هەڵبژاردنەدا 988 هەزار کەس لە عێراق، بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن، کە لە دایکبووی 2001 و 2002 و 2003ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


