د.ئاسۆ فەرەیدون: دەتوانین پەیوەندییە بەهێزەکەمان لەگەڵ بەغدا لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بەکاربهێنین

كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی ئاماژە بەوەدەكات “لەڕابردوودا بۆ هەموو لایەكم سەلماندووە كە چۆن لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان كارم كردووە و خاون بەڵێنەكانی خۆم بووم لە دابینكردنی پێداویستیەكانیان و سەردانیكردنی بەغدا، بۆیە ئێستاش بەهەمان شێوە خاوەن بەڵێنەكانی خۆم دەبم و ئەو پەیوەندییە باشەی لەگەڵ بەغدا هەمە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و سلێمانی بەكاریدەهێنم”.د.ئاسۆ فەرەیدون، كاندیدی ژمارە 29 لەبازنەی دووی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ڕابردوومان شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات كە چۆن كارمان كردووە و ئەو بەڵێنانەشی كە بە هاووڵاتیانمانداوە چۆن توانیومانە جێبەجێیان بكەین هەروەك پابەندیش بووم بەو ڕێككەوتنە سیاسیەوە كە لەنیوان یەكێتی و گۆڕان هەبووە بۆ جێهێشتنی پۆستی پارێزگار و ڕادەستكردنی ئەو پۆستە بۆ لایەنی بەرامبەر، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كاتێك پارێزگاری سلێمانی بووم چەندین جار سەردانی بەغدام كردووە و لەسەر ئەو سەردانانەش باجم داوە بەڵام چونكە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بووە شانازیم پێوە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بڕوامان بە سەپاندی دەستەڵاتی سەربازی و فشارخستنە سەر هاووڵاتیان نییە بۆ ئەوەی دەنگمان پیبدەن، بەڵكوو دەمانەوێت هاووڵاتیان بۆخۆیان ەو بڕوایەیان بۆ دروست بێت كە ئێمە تاچەتد شایستەی ئەوەیەن ببینە نوێنەری ئەوان لە پەرلەمانی عێراق، بۆیە وەك چۆن لەڕابردوودا خاوەن بەڵێنی خۆم بووم لە ئێستاو داهاتووشدا بەهەمان شێوە خاوەن بەڵێنی خۆم دەبم لە خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە بێ جیاوازی.
ئەو كاندیدەی لبستی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەو كاتەی پارێزگاری سلێمانی بووم چەند جارێك سەردانی بەغدام كردووە بۆ دابینكردنی نەوت و سوتەمەنی و محاویلەی كارەبا و پێداویستی پزیشكی و پەروەردە، چونكە لەو كاتەدا حكومەتی هەرێم لە قەیرانی گەورەدا بوو نەیدەتوانیوە ئەو پێداویستییانە بۆ خەڵك دابین بكات، بۆیە ئەو پەیوەندییە باشەی كە لەگەڵ بەغدا هەمە دەتوانم لە داهاتووشدا بۆ بەرژەوەندی هاوولاتیانی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بەكاری بهینم.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



