کازمی لە یادی خۆپشاندانەکانی عێراق پەیامێک بڵاودەکاتەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
ئەمشەو هەینی بە بۆنەی دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەل، دەشڵێت، ”هەڵبژاردن کە یەکێک بوو لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی خۆپیشاندەران لەپێناو ئایندەیەکی باشتر.”
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینە کە داوای دەوڵەت و چاکسازی دەکرد و دژی گەندەڵ و نەمانی نایەكسانی بوو لە عێراق.
سەرۆكوەزیران عێراق باسیلەوەشكردووە “لەمڕۆوە نزیک دەبینەوە لە بەشداریی هەڵبژاردن کە یەکێک بو لە داواکارییە بنەڕەتییەکانی تشرین لەپێناو ئایندەیەکی باشتر، چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ هەڵبژاردنی باشتر و دەستپاکتر بۆ نوێنەرایەتیکردنی گەل”.
جێی ئاماژەیە، لە 1ی تشرینی یەكەم 2019، خۆپشاندانێكی فراوان لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامدرا لەخۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە 600 کەس کوژران و 10 هەزار کەسیش برینداربون، سەرئەنجام حکومەتی پێشو هەڵوەشێنرایەوە و کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێهێنرا و بڕیاریشە 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختە کە یەکێک بو لە داواکاری خۆپیشاندەران بەڕێوەبچێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


