وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لەبارەی دەنگدانی ئاوارەکان هەرێم بڕیاریدا

SNN
ئەمڕۆ هەینی، عەلی عەباس بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری لقەکان لەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەت گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرۆسەی دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان و بۆ ئەم بەمەستەش لەنێوان وەزارەت و کۆمسیۆن لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە، دەنگدان لەکەمپەکان لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لە کەمپەکانی هەرێم.
عەلی عەباس ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی ئاوارەکان ناتوانن لە شوێنی خۆیان دەنگبدەن، هەربۆیە لە پارێزگای دهۆک لەناو کەمپەکاندا ٢٤ بنکەی دەنگدان و لە پارێزگاری سلێمانیش لە نزیک کەمپەکان بنکەی دەنگدانیان بۆ تەرخان کراوە.
لەبارەی ئەو ئاوارانەی لەدەرەوەی کەمپەکاندا دەژین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری لقەکان لەوەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەو ئاوارانە تەواوی زانیارییەکانیان نوێ کردوونەتەوە و بنکەی دەنگدانیان لە هەریەک لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ تەرخانکراوە، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە ئازادن لەوەی رۆژی دەنگدان چی دەکەن.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
12 hours لهمهوپێش



