بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ چوارەم ساڵی کۆچی دوایی مام جەلال پەیامێکی راگەیاند

گۆڕان
SNN
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چوارەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە ڕایانگەیاند: كه‌سێتیی مام جەلال فره ڕه‌هه‌ند و تێكه‌ڵه‌یه‌ك بو له ئه‌زمونی خه‌بات و شاره‌زایی و قوڵبونه‌وه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، كه بنه‌ما فیكرییه‌کانی كردبووە ئامرازی شۆڕش و خۆڕاگری نەتەوەیی.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری پێشوتری عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێده‌په‌ڕێت، ئاماده‌نه‌بونی ئەم سەرکردە گەورەیە کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر روداوە سیاسیەکانی عێراق و ھەرێم كوردستان دروستکرد.
كه‌سێتیی مام جەلال فره ڕه‌هه‌ند و تێكه‌ڵه‌یه‌ك بو له ئه‌زمونی خه‌بات و شاره‌زایی و قوڵبونه‌وه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، كه بنه‌ما فیكرییه‌کانی كردبووە ئامرازی شۆڕش و خۆڕاگری نەتەوەیی.
مام جەلال له هونه‌ری گفتوگۆ و دانوستان، له بڕواهێنان به دۆست و دوژمن پەیوەندیدار دۆزی رەوای گه‌لی كورد رۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبوە، دیپلۆماسیەت و گفتوگۆی ئاشتیانەی له‌گه‌ڵ به‌رگری و شۆڕش ئاوێته كردبو.
لەم یادە ماتەمەدا، بیرەوەری و خەباتی نەپساوەی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان بەبیردەھێنینەوە، کە لە زۆر وێستگه‌ی دژوار‌دا ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بون بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه ئاڵۆزه‌كان و مەترسیەکانی سەر نەتەوەکەمان. مه‌خابن مه‌رگ رێگه‌ی پێ نه‌دان پڕۆژه‌ی یه‌كخستنی گوتاری کوردی لەبەغدا و چاكسازی گشتگیر لە ھەرێم بگه‌یه‌ننه دوا وێستگه‌ی كۆتایی.
ئێستا (ھاوپەیمانی کوردستان) کە بەرھەمی رێککەوتنی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی کوردستانە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق؛ ھەنگاوێکی کرداریی پێویستە بۆ ھێنانەدی ئامانجە نەتەوەییەکان و بەیەکەوە کارکردن بۆ بەھێزکردنەوەی پێگەی کورد لە بەغدا، ھەربۆیە سەرکەوتنی ئەو ھاوپەیمانێتیە و کاندیدەکانی بەرپرسیارێتی ھاوبەشی ھەردولا و ئەرکێکە بۆ ئاسودەکردنی رۆحی مام جەلال و کاک نەوشیروان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


