
SNN
بناغەی رێککەوتنەکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 و دوای کۆبوونەوەی نێوان کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و شاندی نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی کازم فاروق دانراوە.
هەر ئەو کاتیش تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی هەڵبژاردن بوو، لە دوای کۆبوونەوەکەش کاکەمین نەجاڕ وتی: لێکتێگەیستنی باش لە نێوان ئێمە و نەوەی نوێ هەیە.
بەپێی زانیارییەکان دوای ئەو کۆبوونەوەیە چەندین دیداری تر لە نێوان نەوەی نوێ و پارتی بە ئامانجی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە.
نەوەی نوێ و بە دیاریکراوی خاوەنەکەی، ئەوەی تائێستا لەو رێککەوتن و هەماهەنگییە دەستی کەوتووە چاوپۆشی حکومەت بووە کە قەرزەکانی.
تاپێش ئەو دیدار و کۆبوونەوانە، پارتی لە رێگەی پەرلەمانتارانیەوە بە گەرمی باسی لەوە دەکرد، کە لە کۆی 700 ملیار دینار قەرزی حکومەت، کە لای سەرمایەدارانە، بە تەنها 42 ملیار دیناری لای شاسوار عەبدولواحیدە و پێویستە بیگەڕێنێتەوە، بەڵام کتوپڕ ئاوێکیان بەو ئاگرەدا کرد و چیتر باسیان نەکردەوە.
هەرچی پارتییە وەک داردەست و خەنجەرێک بۆ پشتی هێزە رەسەنەکانی دیکە سوود لە نەوەی نوێ وەردەگرێت.
یەکەم ئامانجی پارتی ئەوەیە کە لەبەرگی هێزێکی بە ناو ئۆپۆزسیۆندا دەنگەکانی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری پرشوبڵاو بکات و سەنگ و ژمارەی کورسیەکانی هاوپەیمانی کوردستان کەمبکاتەوە.
لە هەولێر و دهۆکیش لە رێگەی نەوەی نوێوە رێگری بکات لەوەی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی بتوانن لە بازنە جیاجیاکان کورسی بهێنن.
دیارترین رێککەوتنی نهێنی پارتی و نەوەی نوێ کە لە رۆژانی رابردوودا ئاشکرا کرا، جێگۆڕکێ بوو بە بەشێک لە کاندیدانی نەوەی نوێ بە فەرمان و لە بەرژەوەندی پارتی و کاندیدەکانی لە سنوری پارێزگای هەولێر.
لەو بارەوە لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندوە، “وابریار بوو نەوەی نوێ ژنێک لە بازنەی یەکی ھەولێر (سۆران) کاندید بکات، چونکە لە دوا ھەڵبژاردنی سالی 2018 لەتەوای بازنەی 1ی سۆران لە کۆی نزیکەی 200 دووسەت ھەزار دەنگ، نەوەی نوێ 11 هەزار و 438 دەنگی بەدەستھێناوە، لە کاتێکدا لیستی ھاوپەیمانی 37 ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە، بۆیە لیستی ھاوپەیمانی زوو کاندیدی خۆی ئاشکرا کرد کە فەیسەڵ کەریم خان برادۆستیە”.
باسی لەوەشکردووە: “کەچی نەوەی نوێ لە رێگەی ئەندامێکی پەرلەمانیان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای پارتی کە خەڵکی دەڤەری سۆرانە، رێکەوتنی ژێر بەژێریان کردوە، بەپێی ئەو رێکەوتنە نەوەی نوێ لە بازنەی یەکی سۆران لە جیاتی ئەو ژنەی دیاری کردبوو، پیاوێک کاندید بکات و لە بەرامبەردا پارتی لە بازنەی دووی ھەولێر کاندیدە ژنەکەی بە ژمارە 24 دەکێشێتەوە لەبەرژەوەندی کاندیدە ژنەکەی نەوەی نوێ”.
راشیگەیاند: “ئەم رێکەوتنە بە پلەی یەکەم دژ بە لیستی ھاوپەیمانی و بەدیاریکراویش بۆ لێدانە لە فەیسەل کەریم خان برادۆستی، چونکە پارتی سەرسەختانە دژایەتی ئەو کاندیدە دەکات، بە پلەی دووەم بۆ ئەوەیە کاندیدە ژنەکەی پارتی لە سۆران بەبێ ڕکابەر و بەدەنگێکی کەم سەرکەوێت، لەو حاڵەتەشدا پارتی زیاتر دەنگ بۆ کاندیدە پیاوەکان کۆدەکاتەوە سەنگەری دژایەتی فەیسل کەریم خان برادۆستی بەھێزتردەکات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


