پارتی پەنا بۆ ئاوارە سورییەكان دەبات دەنگ بە كاندیدەكانی بدەن

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لە ڕووی یاساییەوە ئەو ئاوارانەی كە لە كەمپەكاندا نیشتەجێن و ڕەگەزنامەی وڵاتێكی دیكەیان هەیە مافی دەنگدانیان نییە، هاوكات ئەو پێشمەرگانەشی كە بەناوی لەشكری ڕۆژ دروستكراون خاوەن ڕەگەزنامەی سورین پارتی ئامادەكردووە كە ئەو ئاوارانە و پێشمەرگەكانی ڕۆژ دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەن بۆ ئەومەبەستەش كارتی دەنگدانی بۆ دروستكردوون.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN، ماوەی دوو مانگە پارتی دیموكراتی كوردستان سەرقاڵی كاركردنە بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی كاندیدەكانی خۆی كارتی دەنگدان بۆ ئاوارە سورییەكان و هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ دروست بكات و تا ڕادەیەك توانیویەتی كارتی دەنگدانیان بۆ دروستبكات، بەتایبەت پێشمەرگەكانی هێزی ڕۆژ زیاد لە %95 یان كارتی دەنگدانیان بۆ دروستكراوە و سەرجەمیشیان بەڵێنی ئەوەیان لێوەرگیراوە كە دەنگ بەكاندیدەكانی پارتی بدەن و تەنانەت شێوازی دەنگدانی هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ لەلایەن پارتییەوە دیاریكراوە كە دەنگ بە چ كاندیدێكی پارتی بدەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، دەركردنی بەرپرسەكەی پێشووی ئۆفیسی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تا ڕادەیەكی زۆر پەیوەندی بەوەوە هەبوو كە ئامێری دروستكردنی كارتی دەنگدان براوەتە لقی دووی پارتی لە هەولێر و كارتی دەنگدان بۆ ئەو پێشمەرگە و ئاوارانە دروستكراوە كە دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی دەدەن زۆرینەشیان لە پارێزگای دهۆك بەتایبەت بازنەكانی یەك و دووی ئەو پارێزگایە دەنگ دەدەن.
SNN ئەوەشی زانیوە كە پارتی بەشێكی لە پێشمەرگەكانی هێزی ڕۆژی دابەشكردووە بەسەر دوو بەشدا بەجۆرێك بەشیكی زۆریان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت كە وابڕیارە لە هەشتی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت دەنگ دەدەن و بەشیكی دیكەشیان لەگەڵ ئاوارەكان و نیشتەجێی ناو كەمپەیكان دەنگ دەدەن، بۆ ئەومەبەستەش كارتی زانیاری و پسولەی خۆراكیشیان بۆ دروستكراوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 hours لهمهوپێش



