
کارەبا
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی كەبوونەوەی خواست لەسەر بەكار هێنانی وزەی كارەبا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە، وتەبێژی وەزارەتی كارەباش ئاماژە بەوەدەكات: لەتواناماندا دەبێت لەم مانگەدا 22 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما كەمتر ئامێرە كارەباییەكان كارییان پێبكرێت ئەوەش دواجار بووەتە هۆی ئەوەی كە خواست لەسەر بەكار هێنانی وزەی كرەبا كەم بكات، بۆیە لە لە ئێستادا بەرهەمی ڕۆژانەی كارەبا سێ هەزار و 600 مێگاوات كارەبایە و خواستیش لەسەر كارەبا گەیشتووەتە سێ هەزار و 900 مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەوەی بتوانین 24 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینبكەین پێویستمان بە 300 مێگاوات كارەبای دیكە هەیە، هاوكات بە شێوەیەكی گشتی لە مانگی ڕابردوودا توانیومانە تێكڕا ڕۆژانە نزیكەی 20 كاتژمێر كارەبا بۆ هاوبەشەكانمان دابینبكەین.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لەم مانگەدا زیاتر گۆڕانكاری بەسەر پلەكانی گەرمادا دێت و هاووڵاتیان كەمتر پێویستیان بە بەكار هێنانی ئامێرە كارەباییەكانە بۆیە بۆ ئەم مانگە پێشبینی دەكەین كە بتوانین ژمارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاد بكەین بەجۆرێك رۆژانە 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدرێتە هاووڵاتییان كە ئەوەش ڕێژەیەكی باشە بەڵام ئێمە ئامانجمان ئەوەیە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوبەشەكانمان دابینبكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


