“ئاسایشی پارتی لەژێر فشاردا ڤیدیۆیەکی دیکەی دانپێدانانی زیندانیانی بادینانی تۆمارکردووە”

0
923

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە پێناو بەلارێدابردنی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان و كەمكردنەوەی ئەو فشارە زۆرە لەسەر درێژەدان بە دەستگیركردنی ئەو چالاكوانانە دروستبووە، ئاسایشی پارتی لە ژێر فشاردا ڤیدیۆی دانپێدانان لەسەر نۆ دەستگیركراوی بادینان ئامادە دەكات كە ئەو تاوانانەیان ئەنجام نەداوە، هاوكات هەر سبەنێش بۆ ئیدانەكردنی درێژەدان بە دەستگیركردنیان کەسوکاریان داوا دەکەن خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەشاروشارۆچكەكانی هەرێم بەڕێوەبچێت

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینانەوە لە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە پێناو بەلارێدابردنی كەیسی دەستگیركردنی چالاكوانانی بادینان كە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەكی ئەوتۆیان لەسەر نییە بۆ هۆكاری دەستگیركردنیان و هاوكات بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو پشتیوانییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەی لە دەستگیركراوانی بادینان دروستبووە، ئاسایشی پارتی لە ژێر فشاردا و بەهەڕەشەكردن ڤیدیۆی دانپێدانانی بۆ نۆ دەستگیركراوی بادینان ئامادە كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڤیدیۆیانە بڵاو دەكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكرداوە كە ئەو دەستگیركراوانەی كە بەزۆر و لە ژێر هەڕەشەی ئاسایشی پارتی ڤیدۆی دانپێدانیان لەسەر تۆماركراوە بریتین لە (شێروان تەها ئەمین، كارگەر عەباس، بەندەوار ئەیوب، مەسعود عەلی، سلێمان موسا، سلێمان كەمال، جەمال خەلیل، فرسەت ئەحمەد، دكتۆر عامر خالد) هاوكات بۆ تۆماركردنی ئەو ڤیدیۆیانەش چەند تۆمەتێك ئاراستەی ئەو دەستگیركراوانە كراوە كە هیچكامیان ئەو تاوانانەیان ئەنجام نەداوە بەڵام هەڕەشەیان لێكراوە كە دەبێت دان بەوەدابینێن بەڵێ‌ ئەوان تاوانبارن و پەشیمانن لەو تاوانەی ئەنجامیانداوە.

تۆماركردنی ئەو ڤیدیۆیانە لە كاتێكدایە كە وابڕیارە سبەی دوو شەممە وەك پاڵپشتییەك بۆ دەستگیركراوانانی بادینان و كۆتایی هێنان بە درێژەدان بە درێژكردنەوەی دەستگیكردیان لەزۆربەی شاروشارۆچكەكانی هەریچم و وڵاتانی ئەوروپی خۆپیشاندانی ناڕەیەتی بەڕێوە بچێت و یەك وتاری هاوبەش بخوێندرێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this