
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە ئەنجامی خراپی كەش و هەوا و زۆربوونی شەپۆلەكانی دەریا، ماوەی هەفتەیەكە 50 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستانن لە لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی لیبیاوە دەستگیركراون، هیچ لایەنێكیش هەوڵی نەداوە بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی هەفتەیەكە 58 كۆچبەر كە 50 كۆچبەریان خەڵكی هەرێمی كوردستانن بەنیاز بوون لە كەناراوەكانی توركیاوە بەرەو ئیتالیا بچن بەڵام بەهۆی خراپی كەش و هەوا و زۆربوونی شەپۆلەكانی دەریاوە ڕێڕەوی كەشتیەكەیان ئاراستیەكی دیكەی وەرگرتووە دواجار لە لیبیا گیرساونەتەوە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە بەڵگەنامەی فەرمی ئەو كۆچبەرانەمان بەدەست نەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن هەندێك لە كەسوكاری ئەو كۆچبەرانەوە پەیوەندی هەیە بەڵام تا بەڵگەنامەی فەرمی ئەو كۆچبەرانەمان بەدەست نەگات ئێمە ناتوانین كاریان لەسەر بكەین، چونكە ناكرێت وەك ڕابردوو كار لەسەر هەموو كۆچبەرێك بكەین بە بێ ئەوەی بەڵگەی فەرمی و داواكاری كەسوكاری ئەو كۆچبەرانەمان لەبەردەستدا نەبێت، بۆیە هەركات لەلایەن كەسوكاری ئەو كۆچبەرانەوە بەڵگەنامەو داواكاریمان بەدەست گەیشت ئێمەش لای خۆمانەوە كاری لەسەر دەكەین.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لە كۆی ئەو 58 كۆچبەرەی كە لە وڵاتی لیبیا گیریان خواردووە 50 كەسیان خەڵكی هەرێمی كوردستان و زۆرینەشیان خەڵكی سنوری پارێزگای سلێمانین و لەلایەن هێزی دەریاوانی لیبیاوە دەستبەسەر كراون ماوەی چوار ڕۆژ لە گەراجێكی وەستانی ئۆتۆمبێل لەشاری بەنغازی لیبیا دەستبەسەر بوون بەڵام لەئێستادا گوازراونەتەوە بۆ شوێنێكی دیكە و پەیوەندی تەلەفۆنیش لەگەڵ كەسوكارەكانیان ئەنجام دەدەن بەلام تا ئێستا هیچ لایەنێكی حكومەتی هەرێم و عێراق ئامادەییان دەرنەبڕیوە بۆ گێرانەوەی ئەو كۆچبەرانە بۆ هەرێمی كوردستان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


