حاكم ئەنوەر ئەحمەد: ئەمساڵ زیاتر لە 650 كەیسی گەندەڵیمان تۆماركردووە

0
556

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: لەسەرەتای شەش مانگی ئەمساڵدا لە دەستەكەمان 650 كەیسی گەندەڵیمان لە بوارە جیاوازەكان تۆماركردووە و لەو ژمارەیەش 100 كەیسیان ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، هاوكات لەگەڵ دەستەی دەستپاكی عێراق هەماهەنگی باشمان هەیە بۆئاشكراكردنی كەیسەكانی گەندەڵی لە عێراق و هەرێمی كورستان.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا گەندەڵی بووەتە مەترسییەكی گەورە لە سەر ئایندەی عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ ئەومەبەستەش هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ دەستەی دەستپاكی عێراق دروستكردووە بۆ ئاشكراكردنی دۆسییەكانی گەندەڵی بڕیاریشە لە كۆتایی ئەمساڵدا سەرجەم ئەو دۆسیانە ئاشكرا بكرێن كە لەبواری گەندەڵی لە عێراق تۆماركراون بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لە هەرێمی كوردستان سەرجەم داتاو ئامارەكان ڕادەستی دەستەی دەستپاكی عێراق دەكەین بۆ ئەوەی ڕاپۆرتیكی گشتگر ئامادە بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەرلەچەند ڕۆژێك ئێمە لە بەغدا لەگەڵ دەستەی دەستپاكی عێراق بەشداری كۆنگرەی تایبەت بە گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عێراقمان كرد كە باس لە بردنەدەرەوەی 300 ملیار دۆلار دەكرێت، بەڵام لە كۆنگرەدا باس لە وردەكاری چۆنیەتی بردنەدەرەوەی ئەو پارانەو تێوەگلانی بەرپرسانی هەرێم نەكراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە كۆنگرەكانی داهاتوودا وردەكاری زیاتر لەسەر ئەم دۆسیەیە دەخرێتەڕوو.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی دەستەكەمان كە بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئامادەمان كردووە 600 بۆ 650 كەیسی گەندەڵیمان تۆماركردووە كە ئەو كەیسانە لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا تۆماركراون هاوكات لەو ژماريەش لە ئێستادا 100 كەیسیان ڕووبەڕووی دادگاكان كراونەتەوە و ڕێڕەوی یاسایی خۆیان وەرگرتووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this