“نەوەی نوێ كاری پەرتەوازەكردنی دەنگی هاووڵاتیانە بۆ ئەوەی نەتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن”

شادی نەوزاد
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئێمە ئەزمونمان لەگەڵ سیاسەتە هەڵخەڵەتێنەرەكانی نەوەی نوێ و سەرۆکەكەی هەیە و دەزانین كە زۆر ژیرانە سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان دەبن و خۆیان بە فریاد ڕەسی هاووڵاتیان نیشان دەدەن، بەڵام لە ڕاستیدا كاری نەوەی نوێ پەرتەوازەكردنی دەنگی هاووڵاتیانە بۆ ئەوەی نەتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.
شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەو پێیەی كە من و هاوەڵەكانم ئەزمونمان لەگەڵ نەوەی نوێ و ( شاسوار عەبدواحید)ی سەرۆكی نەوەی نوێ هەیە ئێمە باشتر دەزانین سیاسەتی نەوەی نوێ بە چ ئاراستیەكە و لە خزمەتی كێدایە، لەكاتێكدا ئەو قسە و پڕوپاگەندانەی نەوەی نوێ دەیكات، تەنها كۆمەڵێك دروشمی بێبنەمان و سواربوونی شەپۆلی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانە لەبەرژەوەندی سەرۆكی نەوەی نوێ و دەوروبەرە نزیكەكانی خۆی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر نەوەی نوێ و سەرۆكەكەی بە ڕاستیانە و خۆیان بە دڵسۆز و خەمخۆری هاووڵاتیان دەزانن، خێرە بەنهێنی لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە و ڕێككەوتن دەكەن لەسەر كشانەوەی بەربژێرەكانیان لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، بۆیە دەبێت هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە بزانن كە كاری نەوەی نوێ كار بۆ پەرتەوازەكردنی دەنگی هاووڵاتیان دەكات بۆ ئەوەی نەتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و ئەو كەسانە هەڵبژێرن كە لەگەڵ پارتی ڕێككەوتنیان لەبارەوە كردوون.
ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەڕابردوودا بینیمان كە نەوەی نوێ و خودی ( شاسوار عەبدلواحید) چۆن مامەڵەیان لەگەڵ خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند كرد و چۆن مافی هەزاران هاووڵاتیان خوارد و خۆیان بێدەنگ كردووە، هاوكات ئەو مامەڵەیەی نەوەی نوێ و سەرۆكەكەی لەگەڵ پەرلەمانتارەكانی لە پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی عێراق سەلمێنەری ئەوەن كە نەوەی نوێ هیچ ئەجێندایەكی نشتیمانی نییە و كار بۆ خزمەتكردنی پارتی و خودی ( شاسوار عەبدلواحید) دەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


