
شۆڕش ئیسماعیل، وهزیرى پێشمهرگهى حكومهتى ههرێم
SNN
وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رهتیدهكاتهوه هیچ دامهزراندنێك له وهزارهتهكهی كرابێت و رایدەگەیەنێت، “هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت”.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکردوە: “لە ئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوه”.
ئاماژەی بەوەشکردوە: “وەک هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە”.
وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی هەندێک هاووڵاتی دەکەن وەک پێشمەرگە و جەختی کردوەتەوە، “ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تیادانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە فهرمی رایدەگەیهنێت”.
وەزیری پێشمەرگه راشیگەیاندوە، بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لە ئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایەو ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی فهرمیەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



