لە پێناو ڕاكێشانی دەنگی توركمانەكان پارتی بە ئارەزووی خۆی مامەڵە بە پۆستە حكومەییەكانەوە دەكات

لۆگۆی پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو 18 پارت و لایەنی توركمانی لە ڕاگەیەندراوێكیاندا پشتگیری خۆیان بۆ كاندیدەكانی پارتی ڕاگەیاند: دەركەوت كە پارتی چەندین بەڵێنی بەو لایەنە توركمانیانەداوە لە پێدانی پۆستی حكومی و بە جۆرێك كە پارتی ئەو پۆستە حكومییانە بە موڵکی خۆی بزانێت و بە ئارەزووی خۆی بە بێ گەڕانەوە بۆ هیچ لایەنێكی دیكە بەڵێنی بە توركمانەكان داوە پۆستیان پێبدات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لەبەرپرسانی ئیداری شاری هەولێر دەستیكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، ڕاگەیاندنی پاڵپشتی و پشتیوانی توركمانەكانی هەولێر بۆ كاندیدەكانی پارتی دوای چەندین دانیشتن و كۆبوونەوەی لایەنە توركمانەكان و بەرپرسانی پارتی دێت، كە لەو كۆبوونەوانەدا لایەنە توركمانەكان چەند مەرج و داواكارییەكیان ئاراستەی پارتی كردووە لە بەرامبەر پشتیوانیان لە كاندیدانی پارتی، بە جۆرێك داوایان كردووە كە بەڵێنیان پێبدرێت لە خولی داهاتوودا جێگرێك كە توركمان بێت بۆ سەرۆكی هەرێم و جێگرێكیش بۆ سەرۆكی حكومەت و جێگرێكیش بۆ سەرۆكی پەرلەمان زیاد بكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەو كۆبوونەوانەدا توركمانەكان ئەوەیان لە پارتی داواكردووە كە لە دەستووری هەرێمدا توركمان بە نەتەوەی دووەم ئەژمار بكەن لە پێكهێنانی كابینەكانی حكومەت پۆستی باڵایان پێبدرێت، بۆیە لە دواین كۆبوونەوەدا پارتی بە زارەكی بەڵێنی جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانەی بە توركمانەكان داوە بەڵام بەشیك لە لایەنە توركمانەكان گومانیان لە پارتی هەبووە داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێ بكت و تەنانەت (بەرەی توركانی) ئامادە نەبووە بچێتە ناو كۆبوونەوەكانیشەوە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە بەرپرسانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەو پێیەی كە پێكهێنەر و بەشدارن لە پێكهێنانی ئەم كابینەیەی حكومەت نیگەرانی خۆیان بە بەرپرسانی پارتی ڕاگەیاندووە لە بەرامبەر مامەڵەكردنی پارتی بە پلە و پۆستە حكومییەكانەوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، چونكە ئەوان پێیان وایە كە پێدانی پلە و پۆست بە هەر لایەنێك لەسەر بنەمای ڕێككەوتن دەبێت نەك بە بێ گەڕانەوە بۆ لایەنەكانی دیكە حزبێک بە تەنها بڕیار بدات بە پێدانی پۆستی حكومی بە لایەنێك لە بەرژەوەنی تایبەتی خۆی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


