پارتی لە سلێمانی خەڵكی بۆ كۆنەبوویەوە ناچار بە پارە خەڵكی لە شارەكانی دیكەوە هێنایە سلێمانی

جەماوەری پارتی لە سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پارتی لە سلێمانی و بە ئامادە بوونی جێگری سەرۆكی ئەو حزبە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێكرد، ماوەی هەفتەیەكە ڕێكخستنەكانی پارتی سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئەندام و لایەنگرانیان بۆ ئەوەی لەو بانگەشەیە ئامادەبن، بەڵام دواجار بە پێدانی پارە و لەدەرەوەی سلێمانی خەڵكیان بۆ كۆبوویەوە.
بە گویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسان و كادیرانی پارتی بە SNNدراون، ماوەی هەفتەیەكە سەردانی (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتی بۆ سلێمانی لە بەرنامەی ئەو حزبەدا هەبووە بۆ ئەوەی بێت لە سلێمانی دەست بانگەشەی هەڵبژاردن بكات، بەڵام لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ڕێكخستنەكانی پارتی نەیان توانیوە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانیان لەناو سلیمانی كۆبكەنەوە، بۆیە بەناچاری هاتنی جێگری سەرۆكی پارتی بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی بەرپرسانی پارتی لە سلێمانی دڵنیابوونەوە لەوەی كە ناتوانن ژمارەیەكی زۆر لە ئەندام و لایەنگر كۆبكەنەوە، بۆیە سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی پلانێكی دیكە جێبەجێی دەكەن ئەوەش پێدانی پارەیە بە ئەندامان و لایەنگرانیان كە هەر كەسەو پێنج كەس تا 10 كەس لەگەڵ خۆی ڕازی بكات بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردن بكەن ئەوا لە بەرامبەردا بە بڕێك پارە كە لە نیوان 50 تا 100 هەزار دیناردایە هاوكاری ئەو كەسانە دەكرێت.
SNN ئەوەشی زانیوە كە كۆبوونەوەی ئەو كەسانەی كە ئەمڕۆ ئامادەی بانگەشەی لیستی پارتی بوون بەتەنها خەڵكی سلێمانی نەبوون، بەڵكوو لە ژێر فشاری ڕێكخستنەكانی پارتی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە لە هەولێر و گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان و پێنجوێن و كۆیە و تەنانەت لە بادینانیشەوە خەڵكیان پەلكێشی ئەو كۆبوونەوەیە كردووە بۆ ئەوەی وەها نیشان بدەن خەڵكی سلێمانی لایەگری پارتین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


