عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ ئیمارات واژوو کرد بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا

SNN
حکوومەتی عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (ئەبو زەبی بۆ وزەی داهاتوو) بۆ دروستکردنی پێنج وێستگەی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی دوو هەزار مێگاوات لە کارەبا، واژوو كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقهوه بڵاوکراوەتەوە: لە رێوڕەسمێکدا کە بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و سوهەیل بن محەمەد مەزروعی وەزیری وزەی ئیمارات، سوها داود نەجار سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عێراق، و محەمەد جەمیل رەمیحی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەبو زەبی بۆ وزەی داهاتوو، بەڕێوەچوو، گرێبەستی دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا له وزەی خۆر لەنێوان عێراق و ئیمارات واژوو کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: کە گرێبەستی دروستکردنی پێنج وێستگە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر لەنێوان وەزارەتی کارەبا و دەستەی وەبەرهێنان لە لایەنی عێراق و کۆمپانیای ئەبو زەبی بۆ وزە لە لایەنی ئیماراتی، واژوو کرا.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا بەرهەمهێنانی کارەبا بە هەزار مێگاوات دەبێت لە کۆی دوو هەزار مێگاوات.
ئەوەش روونکراوەتەوە: کە قۆناغی یەکەم قۆناغی کردارییە کە حکوومەت دەیگرێتە بەر بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی جێگرەوە و خاوێن و نوێ لە بەرهەمهێنانی کارەبا.
بەگوتەی بەرپرسانی کەرتی کارەبا، لە ئێستادا رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق 19 هەزار مێگاواتە، لە کاتێکدا خواست لەسەر کارەبا لە وڵاتەکە زیاترە لە 30 هەزار مێگاوات.

More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش



